به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه كه زۆربه‌ی شاره‌كان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، به‌ڵام پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو زۆر سارد ده‌بێت و بۆ ژێر سفڕ داده‌به‌زێت.
كه‌شناسی ئاشكرای كرد: كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر به‌ته‌واوی ساماڵ ده‌بێت، به‌ڵام پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراو له‌نێوان 3 تا -4 ده‌بێت، بۆ سبه‌ش ئاسمانی هه‌ولێر ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمیش له‌نێوان 5 بۆ -2 ده‌بێت.
پارێزگای سلێمانیش ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراو زۆر سارد ده‌بێت كه‌له‌نێوان 0 بۆ -9 ده‌بێت، سبه‌ی شه‌مووش ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمیش 4 بۆ -7 ده‌بێت.
ئاسمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی پارێزگای دهۆك په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمیش له‌نیوان 1 بۆ -6 ده‌بێت، بۆ سبه‌ش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمیش له‌نێوان 4 بۆ -5 ده‌بێت.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمانی ساماڵ ده‌بێت، پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراویش له‌نێوان 0 بۆ -5 ده‌بێت، سبه‌ش ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمیش بۆ 2 و -3 داده‌به‌زێت.
له پارێزگای كه‌ركووكیش ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمی له‌نێوان 5 بۆ -2 ده‌بێت، سبه‌ش ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور پێشبینی ده‌كرێت و پله‌ی گه‌رمیش له‌نێوان 7 بۆ -2 ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.