Erbil 37°C شەممە 28 ئایار 14:37

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ گانا کوژرانی 17 که‌سی لێ که‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی دوێنێ پێنجشه‌م له‌ گانا ڕووی دا، به‌لایه‌نی كه‌م 17 كه‌س كوژران و چه‌ندانی دیكه‌ش بریندار بوون.

میدیاكانی گانا بڵاویان كرده‌وه‌: ئێواره‌ی دوێنێ له‌ شاری بۆگۆسۆ بارهه‌ڵگرێكی پڕ له‌ ته‌قه‌مه‌نی خۆی ده‌كێشێ به‌ ماتۆڕسكیلێكه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ وه‌رده‌گه‌ڕێ و سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی له‌نێو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا بوون ته‌قینه‌وه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندان خانوو و باڵه‌خانه‌ خاپوور بكات و ته‌نانه‌ت به‌شێكی شاری بۆگۆسۆ به‌ته‌واوی وێران بووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ كۆجۆ ئۆبۆنگ وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تی گانا ئاشكرای كرد: به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌روه‌ها 59 كه‌سی تریش بریندار بوون.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.