دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو چه‌ند زیندانییه‌كی داعش له گرتووخانه‌ی سناعه له پارێزگای حه‌سه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ڵهاتن، سوپای عێراق له پارێزگای ئه‌نبار خرایه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌حمه‌د مه‌حلاوی قایمقامی شارۆچكه‌ی قائیم له پارێزگای ئه‌نبار كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ سووریا ڕایگه‌یاند: هه‌ر دوای هه‌ڵهاتنی زیندانییه داعشه‌كان له پارێزگای حه‌سه‌كه، ڕێكاره ئه‌منییه‌كانمان له‌سه‌ر سنوور توند كردووه و سوپای عێراق له‌م ناوچه‌یه به‌ته‌واوی خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: سوپای زیاتر هێنراونه‌ته سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ پۆلیسی سنوور ته‌واوی ناوچه‌كان ده‌پارێزن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بادا زیندانییه داعشه‌كان هه‌وڵی هاتنه نێو خاكی عێراق بده‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده گرتووخانه‌ی سناعه له پارێزگای حه‌سه‌كه دووره له سنووره‌كانی عێراقه‌وه، به‌ڵام به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای ئه‌منی ڕێكاری توندی ئه‌منیمان له‌سه‌ر سنووره‌كان داناوه و چاودێری ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له هه‌ر په‌ڕینه‌وه یان به‌زاندنێكی سنوور بگرین له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه.
جێی باسه شه‌وی ڕابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گرتووخانه‌ی سناعه له پارێزگای حه‌سه‌كه كه گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌ی زیندانییانی داعشه و زیاتر له 5 هه‌زار داعشی تێدایه، دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كه، چه‌ند زیندانییه‌كی داعش توانیان ڕابكه‌ن كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ژماره‌یان 20 زیندانی بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.