کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، به‌هۆى هاتنى به‌رزه په‌ستانێک بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان پێشبينى ده‌كرێ كه‌شوهه‌وا جێ‌گير بێت بۆ ماوه‌ى 3 ڕۆژ و ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت به‌ڵام كه‌ش زۆر سارد ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشبینی خۆی بۆ ڕۆژانی داهاتوو خستەڕوو دەڵێت "ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ى شه‌پۆڵى به‌فربارين زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى کوردستانی گرته‌وه (ناوچه شاخاویيه‌كان و سه‌نته‌رى شاره‌كان)، هەروەها له ئێواره‌وە شه‌پۆڵه‌كه ڕاوه‌ستاوه ته‌نها له ناوچه‌كانى ڕاپه‌ڕين و شارى سلێمانى نه‌بێت، له دواى نيوه‌شه‌و شه‌پۆڵه‌كه له هه‌موو ناوچه‌كان به يه‌كجارى كۆتايى دێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو "سبه‌ى ڕۆژى هه‌ينى به‌هۆى هاتنى به‌رزه په‌ستانێک بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان پێشبينى ده‌كرێ كه‌شوهه‌وا جێ‌گير بێت بۆ ماوه‌ى 3 ڕۆژ و ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، به‌ڵام كه‌ش زۆر سارد ده‌بێت و ته‌مومژ له هه‌ندێک ناوچه دروست ده‌بێت به تايبه‌ت له ناوچه شاخاويیه‌كان و مه‌ودای بينين كه‌م ده‌بێته‌وه و پله‌كانى گه‌رما زياتر نزم ده‌بنه‌وه و شه‌خته و به‌ستن و به‌سته‌ڵه‌ک دروست ده‌بێت و خليسکان ڕوو ده‌دات".
کەشناسی هەروەها ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە به ئاگاداريیه‌وه هاتووچۆ بكەن له‌سه‌ر ڕێگە و شه‌قامه‌كانى ناوه‌وە و ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.