ئه‌ندامێكی سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق ئاشكرای كرد، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نوێترین داتا و زانیاری‌یان داوه‌ته لایه‌نی عێراقی كه له‌و وڵاته زیاتر له 12 ملیۆن نه‌خوێنده‌وار بوونی هه‌یه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه عێراق له كۆتاكانی ساڵی 1979 هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ده‌ست پێ كردبوو به‌ناوی (نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌وار) و دوای چه‌ند ساڵێك توانرا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنرێ و له ڕێزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان جێگیربێت بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له وڵات‌دا.
ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق (واع) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌سه‌ر زاری ناسڕ كه‌عبی ئه‌ندامی سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق بڵاوی كرده‌وه: به‌رپرسانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندووین كه له عێراق 12 ملیۆن نه‌خوێنده‌وار بوونی هه‌یه، به‌ڵام زانیاری دیكه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م ژماره‌یه ڕوون نه‌كردۆته‌وه.
زیاتر گوتی: ئێستا هیچ بودجه‌یه‌كی دارایی بۆ ده‌زگای جێبه‌جێكاری نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری خه‌رج ناكرێ. جه‌ختیشی كرده‌وه كه عێراق ئێستا به‌ره‌و وڵاتێكی نه‌خوێنده‌واری ده‌چێت نه‌ك نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌لا حه‌لبووسی سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكاری نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری بۆ ئاژانسه‌كه ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵ و پاریش داتا و ژماره‌ی ته‌واوی نه‌خوێنده‌واران له عێراقدا تۆمار نه‌كراوه، بێگومان بۆ دیاریكردنی نه‌خوێنده‌واریش ئێمه پشت به داتا ده‌به‌ستن كه له‌لایه‌ن ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌رده‌چێت.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكوومه‌ت بۆ پڕۆسه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ته‌رخانی كردووه به‌شی ته‌نانه‌ت كه‌مێكی چالاكی و كاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ش ناكات. جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای كه‌می بودجه‌ی پێویستی به‌رده‌ست له‌ماوه‌ی ڕابردوودا 9 وه‌جبه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌وارییان كردۆته‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته عه‌بدولزه‌هره ئه‌لهه‌نداوی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگه‌یاند كه دوایین داتایان سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 بووه كه ئه‌و كات ڕێژه‌كه به 5% دیاری كراوه.
ئه‌و كات وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌هاوكاری ڕێكخراوی یونیسكۆ لێكۆڵینه‌وه‌یان له ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریدا كردووه و ده‌ركه‌وتووه كه ڕێژه‌ی 13%ی نه‌خوێنده‌واران منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵان بوونه و بۆ سه‌رووی 10 ساڵیش ڕێژه‌كه 18% بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.