ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرنامەی تایبەت بە پێشبینی بورجەکان ڕادەگیرێت بەهۆی ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە دروستکردووە.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە بەدەست (کوردستان تیڤی) گەیشتووە تێیدا هاتووە "بۆ گشت میدیا بینراو و بیستراوەکان، ئاماژە بە نووسراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ژمارە (11) لە 9/1/2022، ئاگادارتان دەکەینەوە بە ڕاگرتنی پڕۆگرامی تایبەت بە پێشبینی بورجەکان".
لە نووسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "لەبەر ئەوەی ئەو پڕۆگرامانە کاریگەری نەرێنی دروستکردووە لەسەر کۆمەڵگە و بۆتە دیاردەیەکی نامۆ".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.