Erbil 24°C ھەینی 20 ئایار 06:44

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ته‌واوی شوێنه‌کان دابه‌شده‌کرێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ى ساڵی 2021 به‌رده‌وامه‌.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20 ى 1 ى 2022، مووچه‌ی ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ تا ئێستاكه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.
 له‌ خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی:  خوێندنی باڵا ، شارەوانی ، کارەبا ، ئاوەدانکردنەوە ، رۆشنبیری ، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم، لەگەڵ خانەنشینی پێشمەرگە و شارستانی دابەش دەکرێت.

به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ش، كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ى ساڵی 2021 دێت.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 19 ى 1 ى 2022،  وه‌زاره‌تى دارایى عێراق 200 ملیار دینارى خسته‌ سه‌ر هەژماریی بانكى وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

ڕۆژی 2 ى 1 ى 2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌كرد و له‌ ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.