سوپای عێراق خاپوورکردنی سێ حەشارگەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، هێزەکانی سوپا بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگریی، لە میانی هەڵمەتێکی کیۆماڵکردندا، سێ حەشارگەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای دیالە دۆزیوهتهوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بۆمبی چێنراو و مووشەک و تەقەمەنی لەنێو ئهو حەشارگانەدا بووە، ئەوەش خراوتەڕوو کە هێزەکانی سوپا دەستیان بەسەر کەلوپەل و بۆمبەکاندا گرتووە و دواتر حەشارگەکانیان خاپوور کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.