پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە پشووە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگای هەولێر.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "بەهۆى پێشبینییەکانى کەشناسى و گۆڕانى کەشوهەوا و دابەزینى پلەى گەرمى، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەى پارێزگارى هەولێر لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزیرى پەروردە ژمارەیەک بڕیار درا".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەم بڕیارانە دراوە کە بریتین لە:-
یەکەم/ بەیانى ڕۆژى پێنجشەممە 2022.1.20، لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن (زانکۆ، پەیمانگە، قوتابخانە حکوومى و ئەهلییەکان) پشووى فەرمى دەبێت.
دووەم/ لهبهر ئهوهى وەزارەتى دارایی لە پرۆسەى دابەشکردنى مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکوومییەکان پشوو نابێت و دەوامى فەرمییە.
سێیەم/ ئهم بڕیارانە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ناگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.