Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 01:28

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق پێداچوونەوه‌ بە تانەکانی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات

کوردستان TV
100%

چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، پێداچوونەوه‌ بۆ ئەو تانانە بکات کە لەبارەی نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمار کراون.

دوای ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم، یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق لە نۆی ئەم مانگە ئەنجام درا و لە دانیشتنەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوو جێگرەکەی ھەڵبژێردران.

پێشتر نووسینگەی دادگای باڵای فیدراڵیی بڵاوی کردبوویەوە کە دادگای باڵای فیدراڵیی رۆژی 19ی مانگی کانوونی دووەمی 2022 کۆدەبێتەوە و لە میانیدا پێداچوونە بەو دوو تانەیە دەکات کە لەلایەن ھەریەک لە باسم خەزعەل خەشان و مەحمود داود سەلمان لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەروەھا لەبارەی نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمار کراون.

ئەمەیش لە کاتێکدایە رۆژی 13ی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا، کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بەشێوەیەکی کاتی، رابگرێت.

دوای ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران باسم خەزعەل خەشان بە پاساوی ئەوەی کە دانیشتنەکە و ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی نایاسایی بوون، سکاڵای لە دادگا تۆمار کرد.

پێویستە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بەر لە ھەشتی مانگی شوباتی داھاتوو، ئەو تانانە یەکلایی بکاتەوە کە لەبارەی لەبارەی نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمار کراون، چونکە بەپێی بەپێی خاڵی/ب لە بڕگەی دووەم لە ماددەی 72ی دەستووری ھەمیشەیی عێراق، پێویستە لە ماوەی 30 رۆژ لە دوای یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرکۆمار لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە دەنگی پێ بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.