وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م هۆشداری دا سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن و جه‌ختی كرده‌وه كه ڤایرۆسه‌كه ڕوو له هه‌ڵكشانه و ئه‌وانه‌ی ئێستاش ڕوو له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌مێننه‌وه ئه‌وانه‌ن كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و مه‌ترسیدار به‌رز بووه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنه، بێگومان ڕێژه‌ی مانه‌وه‌ی تووشبووانیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌م ڕۆژانه به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا دێنه نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌روه‌ها ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانیش ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه بۆ ئه‌م شه‌پۆڵه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا له‌ڕووی داوده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنی تووشبووان له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه بنكه‌كانی ته‌ندروستی له هه‌موو عێراق به‌رده‌وام ده‌بن له پێدانی ڤاكسین له جۆره باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، داواشی له هاووڵاتییان كرده‌وه په‌له بكه‌ن له وه‌رگرتنی ژه‌مه‌كانی ڤاكسین كه تا ئێستا ئه‌مه تاكه چاره‌سه‌ره بۆ په‌تاكه و كه‌مبوونه‌وه‌ی نیشانه و مه‌ترسییه‌كانی مردنیش.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ته‌ئكیدی كرده‌وه كه پێویسته هاووڵاتییان زۆر به باشی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن دووركه‌ونه‌وه له شوێنی قه‌ره‌باڵغ و ماسك ببه‌ستن و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یڕه‌و بكه‌ن.
داوای له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا حكوومی و ناحكوومییه‌كانیش كرد بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی جێبه‌جێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ڤاكسین بۆ فه‌رمانبه‌ر و ئه‌وانه‌ی ڕوویان تێ ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.