Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 05:40

حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ کۆچی دوایی شێخ شامۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

 

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆچی دوایی شێخ شامۆ ڕاگه‌یاند.

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مه‌ریكا پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی شێخ شامۆ ڕادەگەیەنێت.

ڕاشیگه‌یاند: شێخ شامۆ ڕۆڵێکی گرینگی لە داکۆکیکردن بۆ خەڵکی ئێزیدی له‌ عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە گێرا. ئێمە هاوخەمین لەگەڵ بنەماڵەی شێخ شامۆ و هاوڕێیەکانی و جڤاتی ئێزدی.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م شێخ شامۆ ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئێزیدییان له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركیا به‌هۆی نه‌خۆشی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد.

شێخ شامۆ كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ئێزیدی و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی ڕۆشنبیری لالش و ئه‌ندامی خولی ڕابردووی په‌رله‌مانی كوردستان بوو.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.