Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 05:28

ئەمریکا دوو پارچە شوێنەوار رادەستی عێراق دەکاتەوە

مێژووکەیان بۆ چوار ھەزار ساڵ بەرلە ئێستا دەگەڕێتەوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە ئەمریکا، دوو پارچە شوێنەواری دەگمەن کە مێژووکەیان بۆ چوار ھەزار ساڵ بەرلە ئێستا و سەردەمی شارستانیەتیی (ئور) دەگەڕێتەوە، رادەستی عێراق دەکاتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بە ھەماھەنگیی و ھاوکاریی نووسینگەی لیکۆلێنەوەی نیشتمانیی ئەمریکا، دوو پارچە شوێنەوار کە مێژووکەیان بۆ چوار ھەزار بەرلە ئێستا دەگەڕێتەوە، رادەستی کۆنسولخانەی گشتیی کۆماری عێراق لە شاری لۆس ئه‌نجلس دەکرێنەوە.

ئەحمەد سەحاف راشیگەیاندووە کە یەکێک لە پارچە شوێنەوارەکان، تابلۆیەکی بزمارییە و دەگەڕێتەوە بۆ شاری ئور، ئەوەی دیکەیش بەشێکە لە نووسینێکی دەگمەنی بزماریی و دەگەڕێتەوە بۆ شاری دێرینی بابل و لە ھەموو جیھاندا، تەنھا ئەم دوو پارچە شوێنەوارە بوونیان ھەیە کە بۆ فێرکردن، بەکارھێنراون.

باسی لەوەش کردووە کە پارچە شوێنەوارەکان لە میانی ھەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بۆ راوەدوونانی ئەو کەسانەی کە بە یاسایی بارزگانیی بە شوێنەوارەکانی عێراقەوە دەکەن، دەستیان بەسەردا گیراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف راشیگەیاندووە کە لە میانی رێوڕەسمێکدا لە 20 ی ئەم مانگە، پارچەکان رادەستی کۆنسولخانەی گشتیی عێراق لە شاری لۆس ئه‌نجلس دەکرێنەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.