شەوی ڕابردو( 450 ) سەرمەڕو بزن لەکوێستانەکانی سنوری ناحیەی هەڵشۆ نزیک بەمەرزی کێلێ ،لەڕێگەی هێنانیان دەکەونە ژێر ڕنوی بەفرەوە و 450 سەر مەڕ و بزن دەخنکێن.
بەڕێوەبەری ناحیەی هەڵشۆی لەدەڤەری پشدەر بە کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: شەوی ڕابردو( 450 ) سەرمەڕو بزن لەکوێستانەکانی سنوری ناحیەی هەڵشۆ نزیک بەمەرزی کێلێ لەسنوری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کە هەوڵدراوە بەشێوەیەکی نایاسایی داخڵی هەریمی کوردستان بن، بەڵام لەڕێگەی هاتنیان دەکەونە ژێر ڕنوی بەفرەوە و 450 سەر مەڕ و بزن دەخنکێن.
بەڕێوەبەری ناحیەی هەڵشۆ راشیگەیاند : بەگوتەی شوان کارەکان کوی گشتی ئەوئاژەڵانە نزیکەی ( 481 ) سەربوون تەنها ( 31 )سەر ڕزگاریان بووە وحەوت شوانکارەیان لەگەڵدابوون کە خەڵکی گوندەکانی وەردەو بنەوخەڵیف و بێورانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و لەژیاندا ماون و ڕزگاریان بووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.