بە پێ پێشبینی کەشناسی، پلەکانی گەرما بەرەو دابەزین و نزم بونەوە دەچێت ،بۆیە بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لەهاووڵاتیان دەکات لهكاتی بهكارهێنانی ئاو دا ئهم رێنماییانه پهیڕهو بكهن:
1. ئاو نەڕێژنە کۆڵان و شەقامەکان، چونکە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی ئاو و بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە بەستنی شەقام و کارەساتی ئوتومبێل و ڕووداوی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە .
2. پێویستە پێوەری ئاو داپۆشن بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی شکاندنی .
3.دەزوولەیەک ئاو بکرێتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری ئاو .
4. لەکاتی بەستنی بۆری ئاودا ،کەمێک ئاوی گەرم بکەن بە بەلوعەو بۆرییەکاندا بۆئەوەی نەبێتە شکاندنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.