ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18-1-2022 به نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئیماراتی له هه‌ولێر كرد .
پارێزگاری هه‌ولێر له‌و سه‌ردانه‌یدا په‌یامی هاوخه‌می و پاڵپشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ وڵاتی ئیماڕات دووپات كرده‌وه.
دواتر ئومید خۆشناو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌بوزه‌بی ده‌كه‌ین و هیواخوازین ئه‌و جۆره هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه.
دوێنێ لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر ناوچەی موسەففەح لە ئەبوزەبیی پایتەختی ئیمارت، سێ تانکەری سووتەمەنی تەقینەوە و له‌ئاكامی ھێرشەکەشدا گیان لەدەستدانی سێ کەس و برینداربوونی شەش کەسی لێکەوتووەتەوە.
دواتریش حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی کراون، ئەوەیان راگەیاند کە لەرێگەی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چەند دامەزراوەیەکی ئیماراتیان کردووەتە ئامانج.
میلیشای حوسییەکان، راگەیەندراوێکی نوێیان لەسەر ھێرشەکەی سەر ئیماراتیان بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی ھێرشەکەیان گرتەئەستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.