Erbil 28°C ھەینی 20 ئایار 08:14

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی چوار وه‌زاره‌تی دیکه‌ دابه‌ش ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ى ساڵی 2021 به‌رده‌وامه‌ و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18 ى 1 ى 2022، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ، سامانه‌ سرووشتییه‌كان ، پلاندانان ، پیشه‌سازی و بازرگانی دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ته‌واوی شوێنه‌كانی دیكه‌ش مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
دوێنێ دووشه‌ممه‌، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌  وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، دیوانی چاودێری دارایی،  ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم ، دەستەی ژینگه‌، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ، ده‌زگای مین ،  بە هەمان میكانیزمی مانگەکانی ڕابردوو بەبێ لێبڕین دابەشكرا.

ڕۆژی 2 ى 1  ى 2022 ، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 كرد و له‌ ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.