Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 13:03

ئەو هاووڵاتییانەی لە چیای سەفین گیریان خواردبوو ڕزگار کران

کوردستان TV
100%

 

کەمێک بەر لە ئێستا ئەو هاووڵاتی و خێزانانەی لە چیای سەفین بەهۆی بەفربارینەوە گیریان خواردبوو، ڕزگار کران.

پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندنین: ئەو هاووڵاتی و خێزانانەی لە چیای سەفین گیریان خواردبوو بەهۆی بەفربارینەوە لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆی هیران و پۆلیس و ئاسایشی ناوچەکە توانرا ڕزگار بکرێن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە چەند هاووڵاتییەک ڕایانگەیاند کە لە چیای سەفین گیریان خواردووە و داوای یارمەتییان دەکرد و لە ڕێگەی سۆشیال میدیای کوردستان تیڤییەوە بڵاوکرایەوە و دەنگییان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیەنرا. 

هاوکات پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە دوای ئەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لەو هاووڵاتییانە کرد کە ئارام بن و سەرجەم تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ و یەکەئیدارییەکان لەسەر ڕێگەن و بەزووترین کات ڕزگار دەکرێن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.