Erbil 20°C شەممە 28 ئایار 01:53

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ ئه‌ڵمانیا دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌نزینخانه‌یه‌كی شاری هامه‌رسپاگ له‌ هه‌رێمی هیس له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌ڵمانیا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌نزینخانه‌یه‌كی ڕێگای خێرای 45 له‌ نزیك شاری هامه‌رسپاگ ڕوویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها خواردنگه‌یه‌كیش له‌ نزیك به‌نزینخانه‌كه‌ زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌.

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئاشكراشی كرد كه‌ تا ئێستا به‌ ته‌واوی هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دوو كه‌س بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ و تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ردوامه‌.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.