Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 16:29

یەکێتی لاوان یادی 23 ساڵەی دەزگای سەتەلایتی کوردستان تیڤی پیرۆز دەکات

کوردستان TV
100%

 

مەکتەبی سکرتارییەتی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان له‌ یادی 23 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و بۆرد و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌ كرد.

ده‌قی په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان:-

بەڕێزان سەرپەرشتیار و بۆرد و سەرجەم کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان تیڤی، ئێمە لە یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان وێڕای پیرۆزباییمان لە ئێوەی هێژا، دامەزراندنی کوردستان تیڤی بە خاڵی وەرچەرخان لە میدیای سەنگین و بەرپرس و هاوسەنگ دەبینین و ڕۆڵتان وەک هەمیشە بەرز دەنرخێنین.

کوردستان تیڤی بەردەوام ڕۆڵی گرینگ و بەرچاوی هەبووە لە ئاشناکردنی کێشەکانی نەتەوەییمان بە لاوان لە هەموو قۆناغەکان، ئەمەش بەردەوام هاندەرێکی باش بووە بۆ ئەوەی لاوانی ئێمە لە بەها و پرسە نیشتیمانییەکان باشتر تێبگەن.

دووبارە ئەم یادە مەزنە پیرۆز دەکەین هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

مەکتەبی سکرتارییەتی (ی.ل.د.ک)

١٧ی ١ی ٢٠٢٢ 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.