Erbil 26°C ھەینی 20 ئایار 07:05

مه‌سرور بارزانی هێرشه‌ تیرۆرستییه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌بوزه‌بی سه‌رکۆنه‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بوزه‌بی له‌ وڵاتی ئیماڕات سه‌ركۆنه‌ ده‌كات.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ چه‌په‌ڵه‌ ده‌كه‌م كه‌ شاری ئه‌بوزه‌بی كرده‌ ئامانج. ئه‌م ڕووداوه‌ مه‌ترسیداره‌ به‌شێكه‌ له‌ شێوازه‌كانی دروستكردنی نائارامی له‌ ناوچه‌كه‌دا".

ڕاشیگه‌یاند "دوعای زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان و هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له‌ قوربانییانیش ده‌كه‌م".

سه‌رۆكی حكوومه‌ت جه‌ختیی كرده‌وه‌ كه‌ "هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ته‌ك حكوومه‌ت و گه‌لی ئیماڕات ده‌وه‌ستێ".

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بوزه‌بی ڕووی دا و دوای ته‌قینه‌وه‌كانیش به‌فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساڕوڵای حوسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كانیان گرته‌ ئه‌ستۆ كه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان چه‌ند بارهه‌ڵگرێكی نه‌وتیان كردبووه‌ ئامانج.

 

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.