Erbil 20°C شەممە 28 ئایار 01:55

پرده‌کانی سلێمانی بوونه‌ته‌ به‌سته‌ڵه‌ک و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل تێیدا مه‌ترسیدار بووه‌

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌ ئاگادارییه‌كدا ئاشكرای كرد كه‌ سه‌رجه‌م پرده‌كانی سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی بوونه‌ته‌ به‌سته‌ڵه‌ك و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل تێیدا مه‌ترسیدار بووه‌.

بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئێستا کۆی گشتی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود -  60 مەتری – و سەرجەم سەر پردەکان بەستەڵەک بووە و شۆفێریکردن تیایدا مەترسیدارە.

ڕاشیگه‌یاند: بێگومان به‌هۆی به‌سته‌ڵه‌كبوونی سه‌ر پرده‌كان ئەگەری کەوتنەوەی رووداوی مەترسیداری ھاتوچۆی لێ دەکەوێتەوە، بۆیه‌ تکا و داوامان لە ھەمووان ئەوەیە ئەمشەو و هه‌روه‌ها سەرلەبەیانیش شۆفێری نەکەن و سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن لەبەر سەلامەتیی گشتی.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.