Erbil 20°C شەممە 28 ئایار 01:31

بوومه‌له‌رزه‌ ئه‌فغانستانی هه‌ژاند و 12 که‌س بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕۆژئاوای ئه‌فغانستانی هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 12 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

ئاژانسی (بی بی سی)ی ئینگلیزی بڵاوی كرده‌وه‌: بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 5.3 به‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر له‌ ئه‌فغانستان ڕوویداوه‌ و زیانێكی زۆری به‌ ماڵ و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان گه‌یاندووه‌ و هه‌روه‌ها 12 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 11:40ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ شاری قه‌لعه‌نوو له‌ پایته‌ختی هه‌رێمی بادغیس له‌ ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان ڕوویداوه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی ئێران ئاشكرایان كرد كه‌ دانیشتووانی شاری مه‌شهه‌د له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ هاوسێی سنوورییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.