Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:43

بە ڤیدیۆ.. ژمارەیەک هاووڵاتی لە چیای سەفین گیریان خواردووە

کوردستان TV
100%

 

هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری سەرجەم ئەو شوفێر و هاووڵاتییانەی کە ئێستا لەسەر چیای سەفین بەهۆی بەفرەوە گیریان خواردووە، دەکاتەوە، تیمەکانیان بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەن بەزووترین کات ڕێگەتان بۆ بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: تکایە ئارام بن ئێستا سەرجەم تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ و یەکەئیدارییەکان لەسەر ڕێگەن. جەختیش دەکاتەوە کە بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەن بەزووترین کات ڕێگەتان بۆ بکەنەوە، دڵنیابن تیمەکان بەهیچ شێوەیەک ئەرکیان کۆتایی نایەت تا دوایین کەستان ڕزگار دەکرێن.

ڕاشیگەیاند: ئێستا لە هەردوو دیوی چیای سەفین تیمەکان لە یەک کات کار دەکەن بۆ لابرنی ئەو بەفرە لەناکاوەی کە داباری بەر لە ڕۆژئاوابوون و بووە هۆی دروستبوونی ئەو گرفتەی ئێستا کە ئێمە بەر لەدروستبوونییەوە لەکاتی نیوەڕۆ پێشبینیمان کردبوو و ڕامانگەیاندبوو.

جێی باسە ژمارەیەک هاووڵاتی کە بۆ گەشتی نێو بەفر سەردانی چیای سەفینیان کردبوو، گیریان خواردووە و تیمەکانیش لە هەوڵی ڕزگارکردنیانن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.