مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامی پیرۆزبایی 23 ساڵهی دامهزراندنی كهناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی ئاراستهی سهرپهرشتیار و بهڕێوهبهران و سهرجهم كارمهندان كرد.
دهقی پهیامه پیرۆزباییهكهی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كهناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی:-
بەڕێزان/ سەرپەرشتیاری گشتی و ھەڤاڵانی بۆردی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان..
بە بۆنەی (23)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی كەناڵە ئازیزەکەتان دەكەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لەهەموو ڕوویەكەوە بەرەو پێش بچن.
كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی، كە بە بڕیار و سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك مەسعوود بارزانی وەکو یەکەمین کەناڵی ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستا دامەزرا، هەمیشە خاوەن پەیامی ڕوون و راستگۆیانەی خۆی بووە و لەو تەمەنە پڕ بەخششەی توانیویەتی بە بەرنامە و پلانێكی ڕێكوپێك و بە گیانی بەرپرسانە و دڵسۆزانە خزمەت بەو بوارە بكات.
كەناڵی ئاسمانی كوردستان، بە هەوڵ و كۆششی بێوچانی بەرپرس و میدیاكارانی توانیویەتی پیشەوەرانە مامەڵە لەگەڵ بابەت و هەواڵ و ڕووداوەكان بكات و لە ئاست ئەو ئەرك و كارە دابێت بۆ خزمەتكردن و جێ بەجێكردنی خواست و ویستی بینەران و هاووڵاتییان.
ڕۆڵ و كاریگەری میدیا لەو رەوشە هەستیار و گرینگەی ئەمڕۆ زۆر بایەخدارە، بەتایبەتیش میدیای بینراو، دیارە لەو ڕووەوەش (Ktv) هەمیشە شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی لەخۆبردووانە و ماندوونەناسانە بە ئەركی پیرۆزی خۆی هەستاوە كە مایەی رێز و دەستخۆشییە.
لەم یادەدا جەخت لەسەر گرینگی ئەركی ئێوە و گشت كەناڵەكانی دیكەی میدیایی دەكەینەوە كە بەوپەڕی راستگۆیی و پیشەییانە و خەمخۆرانە لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە دابن بۆ خستنەڕووی كێشە و كەموكوڕییەكان و قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزی لە ناو كۆمەڵگەی كوردستانیدا.
جارێكی دیكە وێڕای سوپاسگوزاری و دەسخۆشیمان پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی دەزگاكەتان وەك دامەزراوەیەكی میدیایی هاوچەرخ و پڕۆفیشناڵ دووپات دەكەینەوە و، ئومێدەوارین هەر لە پێشكەوتن و سەركەوتندابن.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
17ـی کانوونی دووەمی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.