قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: پاش ئهوهی وێستگەی کارەبای تەکیەی کاکەمەندن کە بەهۆی هەورە برووسکەوە زیانی پێ گەیشتبوو، ئەمڕۆ دووشهم ١٧/ ١/ ٢٠٢٢ ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ بە یاوەری بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە و بەڕێوەبەری کارەبای چەمچەماڵ تیمەکانی کارکردنیان بەسەرکردەوە، کەمێک لەمەوبەر توانرا وێستگەکە چاک بکرێتەوە و ئەمشەو کارەبای نیشتیمانی بە دانیشتوانی ناحییەکە دەدرێت.
ڕاشیگهیاند: قائیمقامی چەمچەماڵ سوپاس و دەستخۆشی زۆری ئاراستەی ئەندازیاران و سەرجەم کارمەندان کرد کە بێوچان سەرەڕای خراپی کەشوهەوا بەردەوامبوون لە چاککردنەوەی وێستگەکە کە بەهۆی هەورە برووسکەوە هەردوو فیدەری (٤ و ٥ ) لەکار کەوتبوون و سێ گەرەکی ناحییەی تەکیە بێ کارەبا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.