شاندی باڵای شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانیی پێشمه‌رگه، تاوتوێی نوێترین میكانیزمی كاركردنی هاوبه‌شی میدیایی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی فیكری توندڕه‌وی داعش ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ 17ی 1ی 2022 له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی لیوا سه‌عد مه‌عـن، به‌رپرسی شانه‌ی ئه‌منی عێراق و به به‌شداری هه‌ریه‌ك له د. حوسێن عه‌للاوی، راوێژكاری میدیایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی و لیوای فرۆكه‌وان ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و لیوا ئه‌نوه‌ر عه‌باس، وته‌بێژی پۆلیسی ئیتیحادی و ئه‌فسه‌رانی باڵای راگه‌یاندنی هێزه وشكانییه‌كان و هه‌واڵگری و ئاسایش و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ( الرد سریع) گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان.
وه‌فدی باڵای شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، له‌لایه‌ن عه‌مید عوسمان محمد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی و عه‌مید موزه‌فه‌ر سه‌ید حه‌سه‌ن، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر و عه‌قید ستار عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن پێشوازیكران و دواتر له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، به به‌شداری جه‌نه‌ڕاڵ هاریس، جێگری فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سوریا و كۆلۆنێل بۆرۆس، به‌رپرسی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان، له‌گه‌ڵ شاندی باڵای پێشمه‌رگه به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت و لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و لیوا روكن به‌ختیار محمد راوێژكاری باڵای سه‌ربازی و و عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر، راوێژكاری باڵای سه‌ربازی كۆبوونه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆی چڕكرا له‌سه‌ر داڕشتنی میكانیزمی نوێ بۆ پلانی تازه‌ی میدیایی و یه‌كخستنی میتۆده‌كان له‌هه‌مبه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه فیكرییه‌كانی داعش و له ناوبردنی، له‌پاڵ به‌ره‌نگاری و راودونانی سه‌ربازی تیرۆریستان.
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌ركی هه‌مووانه به‌یه‌كه‌وه روبه‌ڕووی مه‌ترسی و ته‌نگه‌ژ ه‌كان ببینه‌وه، ئه‌و ئالنگارییانه‌ی دێنه پێشه‌وه ئه‌ركه‌كان قورستتر ده‌كات، بۆیه پێویست ده‌كات له‌پاڵ شه‌ڕی روبه‌ڕوبوونه‌وی سه‌ربازی، له‌رێگه‌ی میدیاوه روبه‌ڕوی بانگه‌شه نادروسته‌كانی داعش ببینه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش هیوای خواست كه ئاراسته‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا له‌و ئامانجانه‌دا سه‌ركه‌وتووبێت.
به‌رپرسی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌ی میدیا به‌گشتی و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وتیشی: ئه‌مڕۆ به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میدیای سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ئالیه‌تانه‌ی كه ده‌مانگه‌ێنیته ئامانجێكی دروست و روون بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خاك و ووڵات.
هه‌ر له میانی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا، عه‌مید عوسمان محمد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی، رایگه‌یاند: خۆشحاڵین به‌هاتنی وه‌فدی باڵای شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق و لێره‌شه‌وه داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین له دامه‌زراندنی شانه‌ی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمه‌رگه، كه ئێستا له‌سه‌ره‌تاكانی پێكهێنانیدایه و له‌مڕوه‌شه‌وه ده‌خوازین سوود له‌ئه‌زموونی ئێوه وه‌ربگرین و به‌یه‌كه‌وه ستراتیژییه‌تێكی میدیایی سه‌رده‌میانه‌ی سه‌ربازی دابڕیژین.
له‌كۆتاییدا هه‌مووان به‌گفتوگۆی پڕبایه‌خ و به‌رهه‌مدار له‌سه‌ر په‌ره‌دان به توانا میدیا سه‌ربازییه‌كان، زیادكردنی بڵاوكراوه هۆشیارییه‌كان و په‌روه‌رده‌یه‌كان، دیسپلینه سه‌ربازییه‌كان و به‌ها به‌رزه‌كان كۆتایی به‌كۆبونه‌وه‌كه هێنراو، بڕیاریشدرا هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ دانانی به‌رنامه‌ی جێبه‌جێكردنی ئالیه‌تی كاركردنی هاوبه‌ش، وه‌فدێكی باڵای راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق له به‌غدا بكه‌ن.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمـه‌رگه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.