سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قەولتاس پیرۆزبایی لە کاکەییان دەکات و جەخت لە پاراستنی مافەکانییان دەکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قەولتاس لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی کاکەییان کرد و جەختی لە مانەوەی کوردستان بەسەرزەمینی پێکەوەیی، تەبایی، لێبوردەیی و یەکترقەبووڵکردن کردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قه‌ولتاس له هه‌موو خوشک و برايانى كاكه‌يى له كوردستان و عێراق و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به گه‌رمى پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم جه‌ژنێكى ئارام و ئاسووده به سه‌ر به‌رن و جه‌ژنى خێر و خۆشى بێت.
له‌م جه‌ژنه‌دا جه‌خت له پاراستنى مافه‌كانى خوشک و برايانى ئازيزى كاكهييمان و ته‌واوى پێكهاته‌كان و مانه‌وه‌ى كوردستان به سهرزهمينى پێكهوهيى، تهبايى، لێبورده‌يى، فره‌يى و يهكترقبووڵكردن دهكهينهوه.
جه‌ژنى قه‌ولتاس له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/1/17
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.