به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و گۆڕاوه‌كانی، پارێزگاری كه‌ركووك بڕیاری دا ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بۆ 50% كه‌م بكاته‌وه.
نووسینگه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: به‌هۆی پێشبینیكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا و به‌تایبه‌تیش ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له ڕۆژانی داهاتوودا، بڕیارمان دا ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان 50% كه‌م بكرێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره‌كه له‌مڕۆوه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه تا ڕۆژی پێنجشه‌م ڕێكه‌وتی 27/1/2022.
پارێزگاری كه‌ركووك هه‌روه‌ها بڕیاری كۆتایی بۆ سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه و زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووكی جێهێشت بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی ده‌وامكردنیان به‌گوێره‌ی قوتابخانه و فه‌رمانگه‌كانیان تا ئه‌و كاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌درێ كارتی ڤاكسین و پشكنینی پی سی ئاڕ ده‌كه‌نه مه‌رج بۆ چوون نێو فه‌رمانگه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.