Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 13:31

به‌ فه‌رمی بڕیار لەبارەی پشووی تاقیکردنەوەکان درا

کوردستان TV
100%

 

قایمقامییەتی چۆمان بەڕێوەبەری قوتابخانەکان سەرپشک دەکات بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان یان دواخستنییان.

لە ڕاگەیەنراوێکدا قایمقامیەتی قەزای چۆمان ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان بۆ ڕۆژی سێشەممە دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەری هەموو قوتابخانەکانی سنووری قەزای چۆمان و ناحییەکانی سمیلان، گەڵاڵە، حاجی ئۆمەران، قەسرێ، لەکاتی نەگەیشتنی قوتابییان و مامۆستایان بۆ قوتابخانەکانیان، دەتوانن تاقیکردنەوەکە دوابخەن و دەوامی قوتابخانەکەیان بکەن بە پشوو.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو "پەیمانگای چۆمانی حکوومی و پەیمانگای چۆمانی ناحکوومی بەهەمان شێوەی قوتابخانەکان بڕیار لەسەر پەیمانگاکانیان دەدەن، سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان بۆ هەرپێشهاتێک لەسنووری ناحییەکانیان دەستەڵاتی تەواویان دراوەتێ بۆ سنوورەکانیان".

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەشکرا چاودێری بەردەوامی دۆخی کەشوهەوای ناوچەکە دەکەین بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لایەنە پەیوەندارەکان بەئەرکی خۆیان هەڵدەستن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.