Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 09:41

نێچیرڤان بارزانى و هادى عامرى پرۆسه‌ى سیاسى تاوتوێ ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

 

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پێشوازى له‌ هادى عامرى سه‌رۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لفەتح كرد.

له‌ ديدارێكدا دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و كێشه‌ و گرفته‌كانى به‌ردەم پرۆسه‌ى سياسى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو و هه‌وڵ و گفتوگۆى هێز و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى پرۆسه‌ و سه‌قامگيريى سياسى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرفته‌كان به‌ گفتوگۆ كرده‌وه‌ و هيوايان خواست لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش لايه‌ن و پێكهاته‌ عێراقييه‌كان كۆبكاته‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.