Erbil 23°C شەممە 28 ئایار 00:51

هاتووچۆی سلێمانی ناوى ئەو ڕێگایانەی راگەیاند کە هاتووچۆ تێیاندا مەترسیدارە

کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی به‌فربارین و له‌بارنه‌بوونی كه‌شوهه‌وا چه‌ندین ڕێگا له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی به‌ربه‌ست كراون یان هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە، كه‌ رێگاكان بریتین له‌:
-  رێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە و تونێلی پێشڕەو.
- رێگای سلێمانی - دەربەندیخان بەربەست کراوە.
- رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
- رێگای سلێمانی - قەیوان  بەربەست کراوە
- رێگای سلێمانی - مێرگەپان بەربەست کراوە
- رێگای تاسلوجە - بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
- رێگای دوکان - تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
 هاتووچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەهێنن و  باشتریشە بۆ کاری زۆر زەرور نەبێت شۆفێری نەکەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.