Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 13:08

له‌ پارێزگای موسه‌ننا هێرشکرایه‌ سه‌ر ماڵی فه‌رمانده‌یه‌کی حه‌شدی شه‌عبی

کوردستان TV
100%


ماڵی فەرماندەی لیوای "أنصار المرجعیه‌" سەربە حەشدی شەعبی، حەمید یاسری لە پارێزگای موسەننا ، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کرایە ئامانج.
ئەفسەرێک لە پۆلیسی پارێزگای موسەننا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت به‌میدیاكانی راگەیاند کە چەکدارانی نەناسراو، تەقەیان لە ماڵی حەمید یاسری کردووە لە قەزای رومەیسە باکووری پارێزگاکە.
باسی لەوەش کرد کە لە میانی ھێرشەکەدا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان پاسەوانەکانی حەمید یاسری و چەکدارەکاندا روویداوە، بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و دواتر چەکدارەکان ھەڵاتوون.
حەمید یاسری ھەروەھا بریکاری مەرجەعی باڵای شیعەکان، عەلی سیستانی-ە لە پارێزگای موسەننا.
حەشدی شەعبی لە ژمارەیەک گرووپی چەکداری شیعە بە دەرکردنی فەتوای جیھادی کیفائیی لەلایەن مەرجەعی باڵای شیعەکان، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی لە حوزەیرانی 2014دا، بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دامەزرا.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.