Erbil 26°C ھەینی 20 ئایار 07:39

کۆریای باکوور 2 مووشه‌کی بالیستی تاقی کرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی ژاپۆن رایگه‌یاند كه‌ كۆریای باكوور دوو مووشه‌كی بالیستیی تاقی كردووه‌ته‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی ژاپۆن، كیشی نۆبوۆ رایگه‌یاند، كۆریای باكوور كاتژمێر 8:49 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17 ی 1 ی 2022،  دوو مووشه‌كی بالیستیی تاقی كردووه‌ته‌وه‌.
كیشی نۆبوۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ دوو مووشه‌كه‌كه‌ كه‌ تا 50 كیلۆمه‌تر به‌رز بوونه‌ته‌وه‌ دوای بڕینی 300 كیلۆمه‌تر كه‌وتوونه‌ته‌ ناو ده‌ریا و گوتی: روونه‌ كه‌ كۆریای باكوور له‌ هه‌وڵی پێشخستنی ته‌كنه‌لۆجیای مووشه‌كدایه‌. ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا كێشه‌یه‌كی جیددییه‌ رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی بووه‌ته‌وه‌.
حكوومه‌تی ژاپۆن له‌ رێگای باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ په‌كین كاردانه‌وه‌ی فه‌رمیی خۆی به‌ پیۆنگیانگ گه‌یاندووه‌.
به‌م جۆره‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێوە، كۆریای باكوور چوار تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌نجامداوه‌.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.