Erbil 26°C ھەینی 20 ئایار 07:41

ئه‌مشه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ شاری به‌غدا ڕوویانداوه‌

کوردستان TV
100%

 

کەمێک بەر لە ئێستا لە ناوچەی کەڕادە له‌ شاری بەغدای پایتەخت دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە کۆگایەکی خواردنەوەی کحوول و بانكێك بیستراوه‌.

سەرچاوەیەکی ئه‌منی تایبه‌ت بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئه‌مشه‌و یەکشەممە دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی کەڕادە له‌ بەغدای پایتەخت بیستراوه‌ کە کۆگایەکی خواردنەوە کحوولییەکان و هه‌ردوو بانكى جیهان و كوردستانيان  له‌ نزیک شانۆی نیشتمانی كردۆته‌ ئامانج.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد "ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس و فریاگوزاری بەرەو شوێنی ڕووداوەکە بە ڕێکەوتوون، تا ئێستاش نەزانراوە شێواز و سەرچاوەی تەقینەوەکان چییە و هه‌روه‌ها زەرەر و زیانەکانیش دیاری نه‌كراون". 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.