ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئاشكرایان كرد، تیرۆریستانی داعش له سنووری شاری سامه‌ڕا 4 ماسیگریان له سێداره دا و یه‌كێكیشیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر قوتار ده‌بێت، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌ر پێنج ماسیگره‌كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ڕفێنرابوون.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م تیرۆریستانی داعش له‌سه‌ر ڕووباری دیجله له ناوچه‌ی قادرییه له باكوری شاری سامه‌ڕا سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین 5 ماسیگریان ڕفاندبوو.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كرد كه ئه‌مشه‌و ته‌رمی 4 ماسیگریان دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش له‌سێداره‌دابوون، ڕاوچیی پێنجه‌میشیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر قوتاری ببوو و دوای برینداركردنی توانیبووی له‌ده‌ست تیرۆریستان ڕا بكات.
ماسیگره ڕزگاربووه‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش ئێستا ده‌ستیان په هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین كردووه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی تیرۆریستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.