سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چه‌ند چه‌كدارێكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش 5 ماسیگریان ڕفاندووه له باكوری شاری سامه‌ڕای پاریزگای سه‌ڵاحه‌دین.
بڵاویشیان كرده‌وه: ڕاوچییه‌كان له‌سه‌ر ڕووباری دیجله له ناوچه‌ی قادرییه له باكوری شاری سامه‌ڕا خه‌ریكی ماسیگرتن بوون و تیرۆریستانی داعش هه‌ر پێنجیان بۆ شوێنێكی نادیار ڕفاندن.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین جه‌ختیان كرده‌وه كه له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه و دیاریكردنی چاره‌نووسی ماسیگره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی تیرۆریستان ڕزگاریان بكه‌ن.
جێی باسه پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و به‌تایبه‌تیش له گوند و شارۆچكه‌كانی شاری سامه‌ڕا له ماوه‌ی ڕابردوودا جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش تێیاندا زۆر بووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی هاووڵاتییان و دانیشتووانی ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.