وەزارەتى پێشمەرگەی ههرێمی كوردستان، بەرزکردنەوەى پلەى نزیکەى شەش هەزار پێشمەرگە و پلەداری راگهیاند.
بەپێى فەرمانێکى وەزارى کە واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگەى حكوومهتی ههرێمی كوردستانی لەسەرە، و ئاماژه بهوهكراوه: پاڵپشت بە ماددەى 14 لە سیستمى ژمارە6ى ساڵى (2011)، پەیڕەوى نیزامى راژە و خانەنشینى پێشمەرگە تایبەت بە یاساى ژمارە 38 ى ساڵى (2007)، ئاماژە بە فەرمانى وەزارەتى پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتى ئیدارەى گشتى ژمارە 6033، لە (4/12/2011)، تایبەت بە رێنمایى پلە بەرزکردنەوەى کارمەندان بڕیارماندا بە بەرکردنەوەى پلەى پێنج هەزار و 787، پلەدا و پێشمەرگە.
ڕاشیدهگهیهنن، ئەو پلەدار و پێشمەرگانەى پلەکانیان بەرزکراوەتەوە سەر بە (دیوانى وەزارەت و لیواکان)ن، ئەو پلانەى بەرامبەر ناوەکانیان دیاریکراوە بەپێى خزمەتى سەربازى و بڕوانامەکانیان دابەشکراوە بۆ دوو لیست.
1- لیستى یەکەم، پێکدێت لە پێنج هەزار و 553 پلەدار و پێشمەرگە.
2- لیستى دووەم، پێکدێت لە 234 پلەدار و پێشمەرگە.
دهقی نووسراوهكه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.