ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.1.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەى وەرزشى ههندرێن و ڕاھێنەر و کچە یاریزانانى یانەکە کرد کە توانیان لە پاڵەوانیەتى بەرزکردنەوەى قورسایی وڵاتانى عەرەبى ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و نازناوى پاڵەوانیەتیەکە بەدەست بهێنن.
لەدیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشی لە سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەکە و کچە یاریزانەکان کرد کە توانیان لە پاڵەوانێتی ولاتانی عەرەبى لە شەقڵاوە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و میدالیاى زێڕ و زیوى پاڵەوانیەتیەکە بەدەست بهێنن. پاشان پارێزگاری ھەولێر بروانامەی ڕێزلێنان و خەڵاتی پارێزگای ھەولێری پێشکەش بەیاریزانان کرد و ئامادەیی ھەموو ھاوکاری و پاڵپشتیەکى پارێزگاى هەولێرى بۆیان نیشاندا.
جێگەی باسە، پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی بۆ کوڕان و کچان کە لە 25ی 12 تاوەکو 2021.12.31 بە بەشدارى زیاتر لە 250 یاریزان لەسەرئاستى 16 وڵاتى عەرەبى لەناوەندی قەزایی شەقڵاوە بەڕێوەچوو و تێیدا چەندین کچە یاریزانانى یانەی ھەولێر و یانەى ههندرێن توانیان ئاستێکى بەرز پێشکەش بکەن و نازناوى پاڵەوانیەتییەکە لەڕیزى هەڵبژاردەى عێراق بەدەستبهێنن.
پارێزگاری ھەولێر پێشوازی لە پاڵەوانانی تیپی بەرزکردنەوەی قورسایی یانەى وەرزشى ههندرێن کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.