هاتووچۆی هه‌ولێر سه‌رجه‌م شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه له داخرانی تونێلی ته‌واو نه‌كراوی( ماوه‌ران) كه قه‌زای شه‌قڵاوه و هه‌ریر به هه‌ولێر ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16 ی 1 ی 2022، له ئاگادارییه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: بەهۆی دابارینی باران و بەفری بەردەوام، بەشێک لە دەروازەی تونێلی تەواونەکراوی (ماوەران) کە قەزای شەقڵاوە و هەریر بە هەولێر دەبەستێتەوە، درزێکی گەورە دروست بووە و ئەگەری داڕمانی لێ ده‌كرێ.
هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌و هۆیه‌وه: تونێلەکە بە شێوەیەکی کاتی دادەخرێت، شۆفێران لەو ماوەیەدا ده‌توانن ڕێگای كۆنی هه‌ولێر شه‌قڵاوه به‌كار بێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.