Erbil 20°C ھەینی 20 ئایار 06:15

ڕوونکردنەوەیەک لە خاوەن مافی یاسایی رۆمانی "کێ سالە شێتی کوشت ؟

کوردستان TV
100%


لەم دواییەدا بیستومە  کە ھەندێک کەس لەھەوادارانی ڕۆمانەکەی "کێ سالە شێتی کوشت" بەنیازی کاری ھونەری‌و دراماو شانۆ، سەربەخۆ دەستیان داوەتە خۆ ئامادەکردن‌و کارکردن لەسەر ڕۆمانی کێ سالە شێتی کوشت؟. 
لێرەدا دە مەوێت وەک تەنھا خاوەن مافی سەرەکی ڕۆمانی کێ سالە شێتی کوشت؟ ئاگاداری ئەو کەس‌و لایەنانە بکەمەوە:
یەکەم: بەھیچ جۆرێک بێ ڕێپێدان‌و ڕەزامەندی لەسەر کارێکی لەم جۆرە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی‌و ھونەری‌و یاسایی دەگرنە ئەستۆ. ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە دژی کارێکی لەو جۆرەین، بەڵکو ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەسەر بابەتەکەو خۆشحاڵین بەھەر کارێکی هونەری ئاست بەرزی لەم جۆرە کە لەئاستی ڕۆمانەکەدا بێت. 
دووەم: ڕۆمانی کێ سالە شێتی کوشت؟ ھێشتا تەواو نەبووەو بەشی سێھەمی ڕۆمانەکە لەپێداچونەوەدایە، بۆیە کارێکی سەربەخۆی لەم جۆرە زیانێکی گەورە بەم بەرھەمە گەورەیە دەگەیەنێت کە نوسەر شەش ساڵ‌و بەندە دە ساڵی ڕەبەق لەپێداچوونەوەو چاوەڕێکردنیدا ژیانیان بەسەربرد، تا لەکاتی گونجاودا بیخاتە بەردەستی خوێنەران بەھاوکاری دۆستان‌و دڵسۆزانی ڕۆمانەکە. هەر کارێکی لەم جۆرە سەربەخۆو بێ رەزامەندی‌و بێ ڕێپێدان پێچەوانەی ئەخلاق‌و ویژدان‌و ھونەرو یاسایە.
داواکارم لەھەموو ھونەردۆست‌و خاوەن ویژدانەکان کە مافی خاوەن داھێنان‌ نوسەرو ھونەرەکان بپارێزن، ئەمانە یاسای بنەڕەتی مرۆڤایەتین با لەجەنگەڵیشدا بن. 


عومەر بابەکر سەلیم ئاغا 
١١/١/٢٠٢٢ - لەندەن، بەریتانیا

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.