پردی شه‌یتان،150 ساڵ پێش ئێستا واته له ساڵی 1860 به‌شێوه‌ی نیمچه بازانه‌یی دروستكراوه، به‌ڵام كاتێ به‌سه‌ر ئه‌م پرده‌دا ده‌ڕۆیت به‌هۆی ره‌نگدانه‌وه‌ی به شێوه‌ی بازانه‌یه‌كی ته‌واو خۆی نیشان ده‌دات،به‌مه‌ش دیمه‌نێكی سه‌رنج راكێش خۆی نیشان ده‌دات به‌جۆرێك بۆته شوێنێكی ،گرنگ بۆ گه‌شتیاران و وێنه‌گران.
بۆچی پَیده‌ڵێن پردی شه‌یتان؟
ئه‌م پرده كه ده‌كه‌وێته چڕترین شوێنی دارسته‌كانی ئه‌ڵمانیا له باخچه‌ی كروملاو له ولایه‌تی سكسونیا،له به‌ردی گه‌وره دروست كراوه یه‌كێكه له پرده به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وروپا هۆكاری ناونانی پردی شه‌یتان بۆ چه‌ندین چیرۆك و ئه‌فسانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆنموونه دانیشتوانانی ناوچه‌كه بۆچوونیان وایه دروستكردن و دیزاینی ئه‌و جۆره پرده له‌لایان مرۆڤه‌وه زۆر ده‌گمه‌نه بۆیه وامه‌زنده ده‌كه‌ن،كه به‌هاوكاری شه‌یتان پرده‌كه دروستكرا بێت ...هه‌ندێكیش به‌هۆی ترس رۆیشتن له سه‌ر پرده‌كه پێیده‌ڵین پردی شه‌یتان.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لنه‌هار
ڤیدیۆ.. پردی شه‌یتان ببینه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.