Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 00:09

چەکدارێک چەند کەسێک لە پەرستگایەکی جوولەکە بە بارمتە دەگرێت

کوردستان TV
100%

ئەو چەکدارەی لە ویلایەتی تێکساس باشووری ئەمریکا کەسەکانی ناو پەرستگایەکی جوولەکەکانی بە بارمتە گرتبوو، سه‌رجه‌میان رزگاركران.

پۆلیسی شاری کۆلیڤیل سەربە ویلایەتی تێکساس لە راگەیەندراوێکدا لە تویتەر، ئاماژەی بەوە کرد کە حەوت کاتژمێر بەرلە ئێستا، چەند کەسێکی ناو پەرستگایەکی جوولەکەکان بە بارمتە گیراون.

باس لەوەیش کرا کە کاتەکانی بەیانی لە میانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئایینیدا چەکدارێک خۆی کردووە بە پەرستگاکەدا و کەسەکانی ناو پەرستگاکە بە حاخام-ەکەشەوە بە بارمتە گرتووە و تیمی سوات گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە هەڵمەت کردووە.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ فەرمانڕەوای ویلایەتی تێکساس، گریگ ئابۆت لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە ''نزاکانمان گیرابوو. سه‌رجه‌م  بارمتەکانی ناو پەرستگاکە بە سەلامەتی رزگارکران. 

لە لایەکی دیکەوە، کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە و لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکان دەکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.