Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:51

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی وەزیری سامانە سروشتییەکان کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی.  

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو فەوزیەی خوشکی.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

وەزیری سامانە سروشتییەکان سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.