Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:42

تەم چیە؟ چۆن دروست دەبێت ؟ چۆن نامێنێت ؟ جۆرەکانی تەم کامانەن

کوردستان TV
100%


تەم (الضباب) (Fog): دیاردەیەكی سروشتیەو جۆرێكە لە هەوری نزم كە نزیكە لە ڕووی زەویەوە (هەوری شل) پێك دێت لە دڵۆپە ئاوی زۆر بچووك كە هەڵواسراوە لە هەواداو دروست دەبێت لە ئەنجامی خەستبوونەوەی هەڵمی ئاو كە نزیكە لە ڕووی زەوی.

جۆرەكانی تەم ...

1. تەمی وشكانی دروست دەبێت لەسەر ڕووی وشكانی بەهۆی وونكردنی گەرمی رووی زەوی و هەبوونی شێ لە هەوادا.

2. تەمی ناو دۆڵ لە ناو دۆڵەكان دروست دەبێت لە ئەنجامی هەڵكردنی بای سارد لە سەر لوتكەی چیاكانەوە بۆ ناو دۆڵەكان.

3. تەمی سەر دەریا دروست دەبێت لە ئەنجامی هەڵكردنی بای فێنكی سەر دەریا بۆ ناوچەی ساردو ئەم جۆرە تەمە دەتوانێ بۆ دووری زۆر بجووڵێ بۆ سەر ووشكانی.

هۆكارەكانی دروست بوونی تەم

1. بوونی ڕادەی شێ (100%) لە هەوادا.

2. بوونی بەرزە پاڵەپەستۆ.

مەترسیەكانی تەم : تەم بواری بینین كەم دەكاتەوەو كاتێك تەمەكە چڕ دەبێت بواری بینین كەم دەبێتەوە بۆ كەمتر لە (1) كیلۆمەتر ئەمەش دەبێتە هۆكار بۆ دروست بوونی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە سەر ڕێگەكانی ناوەوەو دەرەوەی شارەكان.

تەم كەی نامێنێت ؟

كاتێك كە خۆر هەڵدێت و هەوا گەرم دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی گەرم بوونی دڵۆپەكانی ئاو هەروەها دابەزینی بۆ سەر ڕووی زەوی بە شێوەی شێ.
ئا- كامران
 ژێده‌ر- بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.