به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای سلێمانی ژماره‌یه‌ك رێنمایی بڵاوكرده‌وه كه په‌یوه‌سته به گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنێكی پێویست له‌كاتی بارانبارینی زۆردا و پێش ئه‌وه‌ی لافاو رووبدات..
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی له ژێر ناونیشانی، "ئێمه‌ی ھاوڵاتی چی پێویسته بیكه‌ین پێش روودانی لافاو و دوای دروست بوونی لافاو" بڵاوكردبووه‌وه.
رێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانی:
١- پێوسته ھه‌موو ماڵێك بۆری ئاوه‌ڕۆی "موڕهجهع"ی بۆ دابنێت له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی خۆی تا له كاتی پڕبوونی مه‌نھۆڵی گه‌ڕه‌كدا نه‌گه‌ڕێته‌وه ناو خانووه‌كه‌ی.
٢- ئه‌و ماڵانه‌ی گه‌راجی دفن یا نھۆمێكی خانوه‌كه‌یان چاڵه له ئاستی جاده‌وه پێویسته حه‌وزێكی مه‌تر چوارگۆشه دروست بكات و موزه‌خه‌ی تایبه‌تی ئاو هه‌ڵكێشان دابنێت له ناویدا به حه‌ره‌سی زیره‌كه‌وه، ھه‌ركات ئاو ھاته ژووره‌وه ئۆتۆماتیكی خۆی بكه‌وێته كار و نه‌ھێڵێت ئاو گل بێته‌وه.
٣- پاكردنه‌وه‌ی مه‌نھۆڵی ناو ماڵ له زیخ و به‌رد قوڕ و پیسی، ھه‌روه‌ھا لابردنی سه‌ر گونجهكان له سه‌ربان و حه‌وشه تاكو ئاو به رێژه‌یه‌كی زیاتر بڕوات.
٤- پاككردنه‌وه‌ی سه‌ربان و حه‌وشه له گه‌ڵا و عه‌لاگه و مه‌قابا، بۆئه‌وه‌ی تا له كاتی باران باریندا نه‌چنه به‌رده‌م مه‌نھۆڵ و گونجهكان.
٥- ئه‌و ماڵانه‌ی له گه‌ڕه‌كی لاوهكیدان ئاوی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی دێته‌وه سه‌ری، پێویسته رێڕه‌وی ئاوه‌كه بگۆڕن بۆجێگهیهكی گونجاوتر له رێگه‌ی فه‌رده لم، یان تاسه دانان به كۆنكرێت ئاستی به‌رزی و نزمی تاسه‌كه له ژێر چاودێری یاساكانی ھاتوچۆدا.
٦- كوژانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی كاره‌با له‌و جێگه‌یه‌ی ئاوی تێدا كۆبووه‌ته‌وه و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه قاچیان له ناوی دایه و خه‌ریكی ده‌رھێنانی ئاوه‌كه‌ن، چونكه مه‌ترسیدارترین رووداو ئه‌وه‌یه ئاو بگاته ئاستی سویچ پلاك و كاره‌با بچێته سه‌ر ئاوه‌كه.
٧- ئه‌و ماڵانه‌ی ساڵانه دووچاری ھاتنه ژووره‌وه‌ی لافاو ده‌بن و ھیچ ئاماده سازیهكیشیان له‌م رێنماییانه نه‌كردووه بۆ خۆپاراستن، پێویسته كه‌لوپه‌لی كاره‌بای به‌نرخ و ئاڵتون و پاره له جێگه‌ی نزمدا دانه‌نێن، تاوه‌كو رووداوه‌كه‌ش روویدا زه‌ره‌روو زیان كه‌متر بێت.
٨- سه‌لامه‌تی خۆت و ماڵ و مناڵ و ئه‌ندامانی خێزانت له پێش ھه‌موو شتێكه‌وه‌یه گه‌ر ھیچت پێ نه‌كرا باشترین شت ئه‌وه‌یه بێیته ده‌ره‌وه بچیته جێگه‌یه‌كی پارێزراو.
٩- ئه‌و ماڵانه‌ی سه‌ربانیان گڵ و داره، پێویسته به زووترین كات بێنه ده‌ره‌وه و نه‌مێننه‌وه له ژێریا، چونكه مه‌ترسی ته‌پین و رووخانی ھه‌یه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.