Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 15:25

ماڵپەڕی یاهۆنیوز: هەواڵگری ئەمریکی مەشق و راهێنانی بەهێزێکی تایبەتی ئۆکراینا کردووە

کوردستان TV
100%

دەنگۆی ئەوە هەیە کە دەزگای هەواڵگری "CIA"ی ئەمریکی دژ بە ئەگەری هێرشی رووسیا، مەشق و راهێنانی بە گروپێکی سوپا و دەزگای هەواڵگریی ئۆکراینا کردبێت.

ماڵپەڕی "Yahoo News" لە هەواڵێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەشی ئۆپەراسیۆنە ڕەشەکانی "CIA" کە لە سەردەمی دەسەڵاتی باراک ئۆباماوە دامەزراوە، مەشق و راهێنانی بە بەشێکی هێزی تایبەت و دەزگای هەواڵگری ئۆکراینا کردوە.

لە هەواڵەکەدا باس لەوەش کراوە کە مەشقەکان بەشێوەی راهێنانی چڕ لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا لە ویلایەتێکی باشووری ئەمریکا، ئەنجامدراون و تیایدا هێزەکانی ئۆکراینا فێری بەکارهێنانی جۆرەها چەک و شێوازی جەنگ، کراون.

ئاماژە بەوەش دراوە کە ئامانج لەم کارە بەهێز کردنی هێزەکانی ئۆکراینایە لە ئەگەری روودانی هەر هێرشێکی رووسیادا.

هەروەها باس لەوەش کراوە کە ئەو کارمەندە هەواڵگرانەی سەر بە بەشی ئۆپەراسیۆنە رەشەکانی "CIA"ن لە ساڵی 2015ەوە تا ئێستا بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی ئۆکراینا دەکەن.

لە ئێستاشدا 200 سەربازی سەر بە سوپای ئەمریکا لە ئۆکراینا نیشتەجێن، پێشتریش پنتاگۆن ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە ئەو سەربازانە بۆ پێشکەش کردنی مەشقی تایبەت بە ستراتیجەکانی جەنگ لە ئۆکراینان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.