Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 15:36

موسڵ.. به‌مووشه‌ک هێرشکرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌کی سوپای تورکیا

کوردستان TV
100%

سەربازگەی زێلکان کە هێزەکانی تورکیا لەخۆ دەگرێت بە مووشەک کرایە ئامانج.
ئەمڕۆ شەممە 15 ى 1 ى 2022، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند: سەربازگەی زێلکان لە سنووری باشیک لە پارێزگای موسڵ کە هێزەکانی تورکیا لەخۆ دەگرێت بە دوو مووشەکی جۆری کاتیۆشا کرایە ئامانج .

تائێستا زیانەکانی ڕووداوەکە نەزاندراوە ، ناشزاندرێت لەلایەن کێ وە مووشەکەکان ئاڕاستەی بنکە سه‌ربازییه‌ توركییه‌كه‌ كراوه‌.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.