Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 23:22

پۆلیسی ھەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی کوژرانی ھاووڵاتییەک دەدات

کوردستان TV
100%


پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، لە ناحییەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای ھەولێر ڕووداوێکی کوشتن ڕوویداوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە "ئەمشەو ھەینی لە ناحییەی عەنکاوە حاڵەتێکی کوشتن ڕووی دا، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی مەبەست  و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت کەسێک بەناوی (ناسراو سوارە عوسمان) کوژراوە".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوە خرایەڕوو "هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئێستا لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە، تا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە بگیرێتەبەر  کە تاوانەکەی ئەنجام داوە".
پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەشکرد کە دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەنەڕوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.