وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئیدانەی هەر کردەوەیەک دەکەین کە ئارامی و سەقامگیری عێراق تێک دەدات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند:وەزارەتەکەمان بەتوندی ئیدانەی هەر کردەوەیەک دەکات کە ئارامی و سەقامگیری عێراق ناجێگیر بکات، بەتایبەتی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەخت.
ئەوەش خراوەتەڕوو "پابەندبوونی خۆمان بۆ ئاسایش و پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەکان نوێ دەکەینەوە، هەروەها سەرجەم ئەو پارێزکارییانە بەمانای ئاسانکاری دێت بۆ کارکردنیان وەک لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکاندا جەختی لەسەر کراوەتەوە".
هەروەها ئەمەش هاتووە "حکوومەتی عێراق دووپاتی دەکاتەوە لەسەر گرتنەبەری ڕێکارەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و سزادانیان بەپێی یاسا".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئاسایشی عێراق بژاردەیەک نییە، بەڵکو ڕێگەیەکی حەتمییە و ڕەنگدانەوەیە لە بوونی دەوڵەت و دامەزراوەکان و ئاسایشی کۆمەڵگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.